پارێزگاری هەولێر: ئەمە شادەمارە

ساڵی نوێ لە رۆژهەڵاتی شار دەروازە نوێیەکە تەواو دەبێ

964+

ئەحمەد مستەفا

بە قسەی پارێزگاری شار، سەرەتای مانگی یەکەمی ساڵی نوێی 2026 دەروازەی رۆژهەڵاتی هەولێر کە سێ رێگەی سەرەکی “هەولێر، کۆیە و گۆمەسپان” بەیەکەوە دەبەستێتەوە، تەواو دەکرێت و بەرووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

ئێستا کار لە خاڵی بەیەکگەیشتنی ئەو سێ رێگەیە بە شێوەیەکی چڕ دەکرێ، پڕۆژەکە پێکهاتووە لە پردێک و ئەندەرپاسێکی سووڕانەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێت، لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ گواستنەوەی سایدی هاتوچۆ بۆ ئەو بەشەی تەواو بووە، تاوەکو کار لە سایدەکەی دیکەدا بکرێت.

پارێزگار دەڵێ، تەواوبوونی ئەم دەروازەیە سیمایەکی جوان و مۆدێرن بە دەوازەی شاری هەولێر دەبەخشێت، ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە پڕۆژەی ستراتیژیی دووسایدکردنی رێگای “هەولێر – کۆیە” کە بە شادەماری رێگەوبانی کوردستان دادەنرێت و پایتەخت بە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان دەبەستێتەوە.

پڕۆژەکە بە گوژمەی 560 ملیار و 446 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و تا ئێستا 3535ی کارەکانی تەواو کراوە.

ده‌ست به‌ قیڕتاوكردنى سایدی دووەمی دووسایدی هەولێر ب...

ده‌ست به‌ قیڕتاوكردنى سایدی دووەمی دووسایدی هەولێر بۆ گۆمەسپان كرا