لە زاخۆ تانکەرێک ئاگریگرت – وێنە؛ بەرگری شارستانی زاخۆ
کەلـلەکەی سووتا
لە زاخۆ تانکەرێک ئاگریگرت
964+
شۆڕش قادری
لە ناحیەی رزگاری سەربە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تانکەرێک گڕێگرت و کەلـلەکەی سووتا.
بەرگری شارستانی زاخۆ چەند وێنەیەکی تانکەرەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، شەوی رابردوو پەیوەندی بە ژووری کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتییەکە کراوە و ئاگادار کراونەتەوە لەوەی کە لەسەر جادەی سەرەکی نزیک گوندی شیناڤا سەربە ناحیەی رزگاری بارهەڵگرێک ئاگری گرتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دەستبەجێ تیمێکیان چووەتە شوێنە و ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە.
بەرگری شارستانی زاخۆ هیچ ئاماژەیەکی بە هۆکار و زیانەکانی ئەو رووداوە نەکردووە، بەڵام وەک لە وێنەکاندا دیارە، تەنیا کەلـلەی تانکەرەکە سووتاوە.