چوار ساڵە هیچ هاوکارییەک نەکراون
یه‌كه‌م بارانبارین ژیانی ئاوارەکانى كه‌مپی سه‌ردەشتی سه‌خت و قوڕستر كرد
964+
فەرهاد حەسەن
ئاوارەکانی کۆمپی سەردەشت لەسەر چیای شنگال بۆی یەکەمین باران بارینەوە دۆخی ژیانیان بەرەو سەختی دەڕوات، چونکە ماوەی چەند ساڵێکە هیچ رێکخراوێکی مرۆیی رووی تێنەکردوون و هاوکاری نەکراون.
كه‌مپه‌كه، زیاتر له 700 خێزانی تێدا ده‌ژیت و زۆربه‌ى ئه‌و خێزانانه‌ش خه‌ڵكی ناحیه‌ى گردعوزێرن و زیاتر له چوار ساڵيشه، هیچ رێكخراوێكی مرۆیی رووى تێنه‌كردووه، چونكه پێشتر وه‌زاره‌تى كۆچبه‌رانى عێراق به داخراوى ناساندوویه‌تى.
عه‌لى شه‌مۆ، چاودێری كه‌مپه‌كه و سه‌رپه‌رشتیاری گروپی نووڕه‌نگى خۆبه‌خش به 964ـى وت، دۆخی ژیانی ئاوارەکان زۆر خراپە بەهۆی باران بارینیشەوە دۆخیان سەختتر بووە، چونکە هیچ کەس و رێکخراوێک ناچێت بەلایانەوە.
وتیشی “لە ئێستادا ئاوارەکان زۆر پێویستیان بە نەوتی سپی و زۆپا هەیە چونکە زۆربەیان نیانە”.
ئاماژەی بەوەکرد، لەوەتەی هاوکارییەکان لەسەر ئەم کەمپە بڕاوە دۆخی ژیانیان بەرەو خراپییە بۆ گەڕانەوەش بۆ زێدی خۆیان وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق ئامادە نییە قەرەبوویان بداتێ.
بە قسەی عەلی، زیاتر له چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى كۆچبه‌رانى عێراق فۆڕمێكی دایه خێزانه ئاواره‌كان و ئه‌وانیش پڕیانكرده‌وه و هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ى داوایان كردبوو له فۆڕمه‌كه نووسیان، دواتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه راگەیه‌ندرا كه كه‌مپه‌كه داخراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ قه‌ره‌بووییه‌كیشیان بكاته‌وه.
وتیشی “وه‌زاره‌تى كۆچبه‌ران به‌جۆرێك له جۆره‌كان فێڵى له‌و خێزانه ئاوارانه كرد، نه قه‌ره‌بووى كردنه‌وه و نه رێكخراوێكی مرۆییش سه‌ردانیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى بكرێن”.
داواكاریشه رێكخراوه مرۆییه‌كان و به‌رپرسانى هه‌رێم و عێراق لایه‌ك له‌م كه‌مپه بكه‌نه‌وه و چاره‌سه‌رێكیان بكه‌ن چونكه رۆژ له‌دواى رۆژ دۆخیان مه‌ترسیدارتر دەبێت.