چارەنووسى موچەکان؟
تەمەنى 2025؛ سێ موچە و 23 رۆژى ماوە
964+
وریا فەتاح
لە تەمەنى 2025، تەنیا 23 رۆژ ماوە، بەڵام لە دیدى موچەخۆرانەوە سێ موچەى ماوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشى تەکنیکى وەزارەتى دارایى هەرێم، لیستى موچەى مانگى 11 یان بۆ وەزارەتى دارایى عێراق ناردووە، لە رۆژى 25ـى مانگى رابردووش لیستى موچەى مانگى 10 یان ناردبوو، دواتر لە 29ـى مانگى رابردوو، بەغدا موچەى مانگى نۆى نارد.
وێنەى موچە بەم شێوەیەیە:
23 رۆژ لە ساڵى 2025 ماوەتەوە، هەرێم لیستى موچەى مانگەکانى 10 و 11ـى بۆ بەغدا ناردووە، فەرمانبەرانى هەرێمیش سێ موچەیان لاى حکومەت ماوە.
هیچ یەکێک لە وەزارەتەکانى دارایى هەرێم و ناوەند قسەى کۆتاییان لەبارەى ئەو سێ موچەیە نەکردووە، بەڵام بەپێى دۆخەکە بێت تەنیا یەک موچەى تر دەدرێت و دوو موچەى ئەمساڵ دەچێتە ساڵى 2026، هەرچەندە موچەى مانگى 12ـى ساڵى رابردووش خرایە ئەمساڵ و کەسیش نەیزانى چى بەسەرهات.