دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى دزینى ماتۆڕسکیل لە خورماڵ
لە خورماڵ
دوو تۆمەتبارى دزینى ماتۆڕسکیل دەستگیرکران
964+
وریا فەتاح
پۆلیسى هەڵەبجە، دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى راگەیاند کە لەناو قەزاى خورماڵ ماتۆڕسکیلیان دزیوە.
بەپێى راگەیەندراوەکە، دواى ئەوەى سکاڵایەک لە بنکەى پۆلیسى خورماڵ تۆمارکراوە سەبارەت بەوەى لەناو قەزاى خورماڵ ماتۆڕسکیل دزراوە، دەستبەجێ بنکەکە دەستى بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کردووە و توانیویان دوو تۆمەتبارى تەمەن 25 ساڵ و 27 ساڵ، بە بڕیارى دادوەر دەستگیرکراون.
وەک باسکراوە، هەردوو تۆمەتبار لەبەردەم دادوەرى لێکۆڵینەوە دانیان بەوەدا ناوە کە ئەو تاوانەیان کردووە، هەربۆیە بەپێى مادەى 446 لە یاساى سزادانى عێراقى هەردوکیان راگیراون.
ئاشکراشى کردووە کە تۆمەتبارەکان، پێشینەى تاوانیان هەیە و بە مادەکانى 453 و 456 و 446 لە هەمان یاسا و مادەى 15ـى چەک، لە هەردوو بەڕێوەبەرایەتى پۆلیستى پارێزگاى سلێمانى و راپەڕین، داواکراون.