UNIDO و شاره‌زایێكی ئه‌مریكی سه‌ردانى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاژانسیUNIDO ـى نەتەوە یەکگرتووەکان لە كێشه‌وگرفتى بەنداوەکانى هه‌رێمی کوردستان دەکۆڵێتەوە و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانى هه‌ردوو به‌نداوى دوكان و ده‌ربه‌ندیخانیان كردووه و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌نداوه‌كانیش ده‌ڵێت “شوێنی تریش به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه”.
UNIDO ئاژانسێكی تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه، تایبه‌ته به گه‌شه‌پێدانى پیشه‌سازى، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی ئه‌و وڵاتانه ده‌كات كه گه‌شه‌ى ئابووریان له‌قۆناغی گواستنه‌وه‌دایه .
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ئه‌و ئاژانسه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌رێگه‌ى شاندێكی تایبه‌ت به به‌نداوه‌كان كه ئه‌ندازیارانی ده‌سته‌ی گشتی به‌نداوه‌كانی عێراقیشیان له‌گه‌ڵ دابوو، سه‌ردانى به‌نداوى موسڵیان كردووه و له‌وێ بڕیاریاندا كه راهێنان به كارمه‌ندانى ئه‌و به‌نداوه بكه‌ن.
هه‌روه‌ك ره‌حمان خانی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌نداوه‌كانى هه‌رێمیش به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و شانده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه شاره‌زایێكی ئه‌مریكیشیان له‌گه‌ڵدایه پلانیان بۆ به‌نداوه‌كانى هه‌رێم هه‌یه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوو به‌نداوى دوكان و ده‌ربه‌ندیخانیان به‌سه‌ركردۆته‌وه.
له‌باره‌ى ئه‌و پلانه‌ى هه‌یانه، وتی “له كێشه‌وگرفتى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم دەکۆڵنەوە و ده‌یانه‌وێ بزانن كه‌موكوڕى و كێشه‌كانى ئه‌و به‌نداوانه چین و تاچه‌ندیش ده‌توانن چاره‌سه‌ریان بكه‌ن”.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه ئه‌و شانده پلانێكی دیكه‌شیان ئه‌وه‌یه كه راهێنان به كارمه‌ندانى ئه‌و به‌نداوانه بكه‌ن.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم، ئه‌و شانده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بەڵێنى هاوکارى و پاڵپشتیى دارایی لە چارەسەرکردنى گرفتى به‌نداوه‌كان پێداون و وتیشی “تائێستا حکومەتى عێراق هاوكارى و پاڵپشتى دارایی به‌نداوه‌كانى هه‌رێمی نه‌كردووه”.