بەهۆی نزیکبوونەوەی لە کۆتایی ساڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووری خەرجییەکانی بۆ ساڵی 2025 راگرت

964+

شۆڕش قادری

بەهۆی نزیکبوونەوەی لە کۆتایی ساڵ، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، راگرتنی خەرجییەکانی راگەیاند و داوا دەکات، هیچ داواکارییەکی خەرجی ئاڕاستەیان نەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رێنمایی دارایی ژمارە 18ـی ساڵی 2025ـی بڵاوکردەوە کە چەند خاڵ لەخۆ دەگرێت و بەپێی یەکێک لە خاڵەکان، لەمڕۆ یەکشەممەوە 7.12.2025 سیستەمی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان راگیراوە و داوا دەکرێت تا کردنەوەی خەرجی لە ساڵی دارایی 2026، هیچ داواکارییەکی خەرجی ئاڕاستەی وەزارەتەکە نەکرێت.

هەر لەمڕۆوە بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی ژمێرەکان، گشت خەرجییەکان راگیراوە جگە لە خەرجییەکانی موچە و پێشینەی خەرجکراوی مانگانە و کرێی مانگانە و خاوێنکردنەوە و خواردن.

دەقی رێنماییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە خوارەوە؛

وەزارەتی دارایی زۆربەی خەرجییەکانی بەهۆی پشووی سەری س...

وەزارەتی دارایی زۆربەی خەرجییەکانی بەهۆی پشووی سەری ساڵ رادەگرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە