لەبارەی کرێی راکێشانی پارە لە ئامێرەکانەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
+964
ژێوار خدر
ئەمڕۆ دووشەممە 9.9.2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، روونکردنەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە، لەسەر کرێی راکێشان (عمولە)ـی ئامێرەکان و دەڵێت، ئەگەر لەو بانکەی کارتەکەتان دەرکردووە پارەکەت رابکێشیت، هیچ بڕە پارەیەکت لێ ناکێشرێتەوە لە بەرامبەردا.
روونیشیکردووەتەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر لە بانکێکی جیاواز لەوەی خۆتەوە پارەکەت دەربکەی بانکی ناوەندی عێراق (0.4%) لە پارەکەت دەکێشێتەوە بۆ هەر راکێشانی پارە لە ئەی تی ئێمی بانکێک، کە جیاواز بێت لەو بانکەی کارتەکەتی دەرکردووە.
بەشێوەیەکی گشتی بۆ هەر 100 هەزار دینارێک بڕی 1000 دینار وەردەگیرێتەوە لەو کەسەی پارەکەی راکێشاوە.
راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی وەک خۆی:
ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی کرێی ڕاکێشان (عمولە)ـی ئامێرەکان
هەموومان دەزانین ڕاکێشانی پارە لە ئامێری پارە ڕاکێشان بەخۆڕاییە ئەوکاتەی لە بانکەکەی خۆتدا (ئەو بانکەی کارتەکەتی دەرکردووە) پارە ڕابکێشێت.
بە پێچەوانەوە، بانکی ناوەندی عێراق ئاماژە بە کرێی (0.4%) دەکات بۆ هەر ڕاکێشانی پارە لە ئەی تی ئێمی بانکێک، کە جیاواز بێت لەو بانکەی کارتەکەتی دەرکردووە، بە مەرجێک هەزار دینار کەمترین کرێی ڕاکێشان دەبێت. ئەمانەش کۆمەڵێک نموونەن:
1. بڕی 100,000 دیناری عێراقی ڕابکێشیت، عمولەکەی 1,000 دیناری عێراقی دەبێت.
(لەڕاستیدا دەبێت 400 دینار بێت، بەڵام چونکە کەمترین کرێ هەزار دینارە، هەر خۆی کرێیەکەش دەبێتە هەزار دینار)
2. بڕی 200,000 دیناری عێراقی ڕابکێشیت، عمولەکەی 1,000 دیناری عێراقی دەبێت.
(لەڕاستیدا دەبێت 800 دینار بێت، بەڵام چونکە کەمترین کرێ هەزار دینارە، هەر خۆی کرێیەکەش دەبێتە هەزار دینار)
3. بڕی 300,000 دیناری عێراقی رابکێشێت، عمولەکەی 1,200 دیناری عێراقی دەبێت.
4. بڕی 400,000 دیناری عێراقی ڕابکێشێت، عمولەکەی 1,600 دیناری عێراقی دەبێت.
5. بەڵام ئەگەر سوودمەندێک بڕی 500,000 دیناری عێراقی یاخود زیاتر ڕابکێشێت، عمولەکەی تەنها 2,000 دیناری عێراقی دەبێت.
واتا بۆ ئاسانکاری، کرێی ڕاکێشانی پارە لەنێوان کەمترینی 1,000 تاکو ئەوپەڕی 2,000 دینار دەبێت.