بۆ رووبەڕووبوونەوی لافاو

تیمی شارەزا و ئامێری فریاگوزاری لەناو گەڕەکەکانی سلێمانی جێگیر دەکرێن

964+

شۆڕش قادری

لە سلێمانیش ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو دەکرێت و تیمی شارەزا و ئامێری فریاگوزاری خێرا لەناو گەڕەکەکان جێگیر دەکرێن.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 6.12.2025 لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لەگەڵ تیمەکانی فریاگوزاریی شارەوانیی کۆبووەوە بەمەبەستی ئامادەکاری و گفتۆگۆکردن دەربارەی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەهێزەی کە قەرارە لە سبەینێوە روو لە کوردستان بکات.

بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، سەرەڕای کەمی ستاف و ئامێرەکان، دوای دانانی پلانی وەرزی زستان و خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵەکان، لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ هاتنی شەپۆلەکە دەکەن و بڕیارە بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، چەندین لیژنە و تیمی شارەزا لە تەواوی سنووری شارەوانیی سلێمانی لەنێو گەڕەک و شەقامەکان جێگیر بکەن، لەگەڵ چەندین ئامێری فریاگوزاری خێرا .

داوایش لە هاوڵاتیانی سلێمانی دەکەن، لە کاتی چڕبوونەوەی شەپۆلەکانی بارانبارین، بۆ هەر پێشهات و رووداوێکی نەخوازراو بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو یان دروستبوونی لافاو، بە زووترین کات پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی 100 بکەن کە ژمارەی تیمی فریاگوزاری شارەوانی سلێمانییە.

زانیاری ورد لەسەر باران و لافاوەکەی هەولێر و سلێمانی

زانیاری ورد لەسەر باران و لافاوەکەی هەولێر و سلێمانی

لە گەڕەکی کەنەکەوەی سلێمانی لافاو هەستاوە

لە گەڕەکی کەنەکەوەی سلێمانی لافاو هەستاوە