هەواڵەکان
سبەی باران دەبارێ و هەولێریش ئامادەباشی بۆ لافاو كردووە
+964
ژووری هەواڵ
وا چاوەڕێ دەكرێت سبەی لە سەنتەری شارەكانی كوردستان باران ببارێت، بەڵام شارەوانی هەولێر پێش باران فەرەنجی پۆشیوە و ئەوەتا لە دوێنێوە مەنهۆڵ و چەپەرەكان خاوێنكراونەتەوە، هەروەها شەوی رابردوو بازاڕەكانی تەیراوە و شێخەڵا پاككرانەوە، چەندین تیم بەسەر گەڕەكەكان دابەش كراون و ژمارەی تەلەفۆنی پێویست راگەیاندراوە، ئەمە جگە لەوەی بۆ رێڕەوی ئاو لە دەوروبەری هەولێر تا ئێستا چەند پڕۆژەیەكی نوێ دروستكراون و ئیتر هەموو ئامادەكارییەكان خراونەتەڕوو، بۆ ئەوەی هەولێر لە مەترسی لافاو و پەنگخواردنەوەی ئاو پارێزراو بێت و ئەو كێشانەی ساڵانی رابردوو دروست بوون، دووبارە نەبنەوە.
بارانبارین دەستپێدەکات و هەموو کوردستان دەگرێتەوە
لە سلێمانی بۆ یەکەمین جار پێشبڕکێیەكی رێكخراوە، هەر سەرت سووڕ دەمێنێت و بۆت دەردەكەوێت منداڵی زۆر زیرەک و بەتوانامان هەیە، ئەویش پێشبڕكێی رۆبیکس کیوب لەسەر ئاستی هەموو عێراق، كە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و یاریزان هەیە بە هەشت چرکە کیوبەکە رێکدەخات.
یەکەمین پێشبڕکێی رۆبیکس کیوب لەسەر ئاستی عێراق لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
ئەركی پێشمەرگەكان تەنیا بەرگری و شەڕكردن نییە لە پێناو نیشتمان، بەڵكو ئەركی دیكەی مرۆڤانەشیان هەیە، بە تایبەتی لە هەندێك ناوچەی تایبەتدا، ئەوەتا لە بارزان نێریەکێوییەک تیمار کرا و دوای 16 رۆژ خزمەتکردن، بە سروشت شاد کرایەوە.
نێریەکێوییەک تیمار کرا و بە سروشت شاد کرایەوە
ژمارەیەک مەشروبخۆر شەوانە لە گۆڕەپانێكی وەستانی ئۆتۆمبێل لە گەڕەكی سەرچنار لێی دادەنیشن و دەخۆنەوە، دواتریش شووشەی مەشروب و سۆدە و نایلۆنی مەززەكانیان لەوێ فڕێدەدەن، ئەمەش دیمەنێكی ناشیرینی بە شوێنەكە داوە و بێزت لێی دەبێتەوە.