سلێمانی
گۆڕەپانێكی سەرچنار پڕە لە شووشەی مەشروب و بووەتە زبڵخانە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
ژمارەیەک مەشروبخۆر شەوانە لە گۆڕەپانێكی وەستانی ئۆتۆمبێل لە گەڕەكی سەرچنار لێی دادەنیشن و دەخۆنەوە، دواتریش شووشەی مەشروب و سۆدە و نایلۆنی مەززەكانیان لەوێ فڕێدەدەن، ئەمەش دیمەنێكی ناشیرینی بە شوێنەكە داوە و بێزت لێی دەبێتەوە.
پەیامنێری 964 لە سلێمانی، ئەمڕۆ چووە شوێنەكە و ئەو گۆڕەپانە پێشاندەدات، كە بە “ساحەی ماتۆڕەكان” لە گەڕەكی سەرچناری سلێمانی ناسراوە، وەك دەردەكەوێت لە لایەن ژمارەیەك مەشروبخۆرەوە زۆر پیس كراوە، شووشە و نایلۆن و زبڵی لێ فڕێدراوە، لە كاتێكدا شوێنەكە خۆی چیمەنتۆیە و ئەگەر شتێكی وانەبێت، پیس نابێت.
دیمەكانی شوێنەكە ناشیرنن و ناگونجێ لەگەڵ جوانیی گەڕەكی سەرچنار، كە گەشتیار و هاوڵاتیان زۆر روویتێدەكەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا