سەرنشینەکانی لەیەک خێزانن
پەیامنێری 964 لەلای ئۆتۆمبێلە هەڵدێراوەکەی شاخی ئەزمەڕ زانیاری نوێتان پێدەڵێت
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ناسنامەی ئەو هەشت کەسەی لەناو ئۆتۆمبێلە هەڵدێراوەکەی شاخی ئەزمەڕ دابوون ئاشکرا بوو کە بریتین لە دوو پیاو و دوو ژن و سێ منداڵ و تەواوی ئەو کەسانەش براونەتە نەخۆشخانە دەشڵێن تەندروستییان جێگیرە.
پەیامنێری 964، لەلای ئەو ئۆتۆمبێلەیە بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستیکەوتووە، سەرنشینەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە لە یەک خێزانن لەکاتی گەڕانەوەیان لە سەردانی ماڵی ناسیاوێکیان ئەو رووداوەیان بەسەر هاتووە.
توەکو ئێستا هۆکاری راستەقینەی ئەم رووداوە نەزاندراوە و ئۆتۆمبێلیکەش هەر لە شوێنی خۆیەتی تاوەکو بەیانی دەستکاری ناکرێت.
پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن