"نهدارک" نوێکرایەوە
لە شوێنی دارە پیرۆزەکەی ئێزدیەکان نۆ داری زەیتوون چێندرانەوە
964+
فەرهاد حەسەن
دوای نزیکەی چوار مانگ لە شکانی دارە پیرۆزەکەی ئێزدییەکان بەناوی “نهدارک” کاری نۆژەنکردنەوەی شوێنەکە تەواوکراو لە شوێنی دارە شکاوەکە نۆ داری زەیتوون چێندران.
رۆژی 23.8.2025 دارەکە بەهۆی وشکبوونی رەگەکانی شکا و شوێنەکەشی ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگاى په‌رستگاى لالش له سنوورى قه‌زاى شێخان.
پێشتر، ئه‌نجومه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ین سوفنی کە سەرپەرشتی نۆژەنکردنەوەی شوێنەکە دەکات، رایگەیاندبوو کە نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شوێنى داره‌كه بریتی ده‌بێت له دروستكردنى سیجاێكی به‌ردین به‌چوار ده‌ورى ئه‌و شوێنه‌ى داره‌كه‌ى لێ شكاوه و ته‌نیا یه‌ك دارى دیكه‌ى لێماوه و دواتریش چاندنه‌وه‌ى نۆ دارى دیكه له شوێنى داره شكاوه‌كه.
ئه‌نجومه‌نەکە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە کە کاری نۆژەنکردنەوەکەیان تەواو کرد و نۆ داری زەیتوونیان لە شوێنی دارە شکارەکە چاندووەتەوە.
باس لەوە کراوە کە نۆژەنکردنەوەکە بە هەوڵ و هیممەتی کۆمەڵگەی لالش لە بەشیقە و بەحزانیەوە بووە و ئەرکی جێبەچیکردنەکەش لە ئەستۆی کۆمپانیای نۆرس لایت بووە.
پێشتر سعود مستۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ئێزدى له وه‌زاره‌تى ئه‌وقافی هه‌رێم، به 964ـى وتبوو شكانى داره‌كه به‌هۆى وشكبوونییه‌وه بووه و ته‌مه‌نیشی سه‌رووى 800 ساڵه.
“نهدارك” یان كه به عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن دارى “نادر” یه‌كێكه له پیرۆزترین داره‌كان به‌لای ئایینى ئێزدییه‌وه، به‌قسه‌ى عه‌لى شه‌مو، چالاكوانێكی ژینگه‌یی ئێزدییه، ئه‌م داره له‌دواى دروستبوونى لالش له‌ده‌وروبه‌رى لالش و شوێنه‌كانى دیكه چێندراوه.
به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، دروستبوونى پەرستگای لالش بۆ نزیکەی چوار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، لە سەرەتای سەدەی دوازدەھەمدا، شێخ ئادی کوڕی موسافیری ئومەوی رووی لە لالش کردووه، ئادی لە ساڵی 1162 کۆچی دوایی کرد و بەخاک سپێردرا.
به‌پێی به‌داوداچوونه‌كانى 964 له ساڵانى زووه‌وه له ته‌نیشت داره‌كه مه‌زارگه‌یه‌كى ئێزدییه‌كان هه‌بووه، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌م مه‌زارگه‌یه نابیندرێت و له ته‌نیشت داره‌كه‌شه‌وه رێگایه‌كی دوو ساید ده‌چێته ناو قه‌زاى شێخان.