ژمارەی بریندارەکان بوو بە شەش
ئۆتۆمبێلە هەڵدێراوەکەی شاخی ئەزمەر دۆزرایەوە
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
کەمێک پێش ئێستا ئەو ئۆتۆمبێلەی لەشاخی ئەزمەڕ لە سلێمانی هەڵدێرابوو لەلایەن تیمەکانەوە دۆزرایەوە و ژمارەی بریندارەکانیش لە پێنجەوە بوو بە شەش.
پەیامنێری 964 لە سەر شاخی ئەزمەڕ ئەو زانیاریانەی لەسەر ئەم رووداوە دەستکەوتووە کە تاوەکو ئێستا هۆکاری هەڵدێرانی ئۆتۆمبێلەکە نەزاندراوە و پێشتریش شوێنی هەڵدێرانەکەی نادیار بووە.
دەشڵێت، کە تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتنە شوێنەکە، شوێنی هەڵدێرانی ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزیەوە و ئەوەشیان ئاشکرا کرد کە هەشت سەرنشین لەناو ئۆتۆمبێلەکە بوونە و شەشیان بریندارن بەڵام دۆخی تەندروستیان جێگیرە.
پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن