تایبەتمەندە بەڵام پێویستی بە ڤیزە نییە
جۆرە دارێکی زەیتون لە ئیسپانیاوە بە پاسپۆرت دێتە هەرێمی کوردستان
964+
رێباز خدر – سلێمانی
لە شاری هەولێر لە یەکێک لە نەمامگەکان، جۆرە دارێک هەیە کە پێی دەوترێت داری زەیتونی ئیسپانی، بەهۆی تایبەتمەندییەکەی لە رێگەی پاسپۆرتەوە دەهێندرێتە هەرێمی کوردستان سەرپەرشتیاری نەمامگەکەش هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئاشکرا دەکات.
عوسمان ئەحمەد، سەرپەرشتیاری نەمامگەی هێڤین فڵاوەر بە 964 ی وت، دار زەیتوونەکە هاوشێوەی مرۆڤ پاسپۆرتی هەیە، ژمارەی پاسپۆرت و ناوی وڵاتی هەناردەکار و شوێنی بەرهەمهێنانی دارەکەى لەسەر نووسراوە بەڵام بۆ هێنانی ڤیزای پێویست نییە.
وتیشی “دارەکە بەهۆی تەمەنە درێژەکەیەوە ناسراوە کە لە 20 ساڵی هەیە تاکو سەرووى 500 و هازار ساڵیش نرخەکەشیان لە هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 10 هەزار دۆلار”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن