دیمەنی سەردانی شاندەکەی ئەنجومەنی ئاسایش - وێنە: A.A
نوێنەری 15 وڵات بەشداربوون
دوای 14ساڵ شاندێكی ئەنجومەنی ئاسایش چوونە سوریا
964+
ئەحمەد مستەفا
دوای 14 ساڵ، شاندێكی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی سەردانێکی فەڕمی بۆ سوریا ئەنجام دا.
سەرکۆماری سوریا، ئەحمەد شەرع لە کۆشکی گەل لە دیمەشقی پایتەخت، پێشوازی لە شاندەکە کرد، کە پێکهاتبوو لە نوێنەرانی 15وڵاتی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش وەک چین، ئەمریکا، روسیا، بەریتانیا و فەڕەنسا.
بۆ یەکەمجار و دوای 14ساڵ، شاندەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی بەکۆمەڵ سەردانی سووریای کرد، لە دیدارەکەدا وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد حەسەن شەیبانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی کابینەی حکومەت ئامادە بوون.
بڕیارە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی سووری و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لیژنەی دەرخستنی راستییەکان لە رووداوەکانی سوەیدا ئەنجام بدەن، هەرلەگەڵ گەشتنیان، شاندەکە چاودێری قەبارەی وێرانکارییەکانی گەڕەکی جوبەریان کرد کە بەهۆی بۆردوومانی رژێمی پێشوو وێران بووە.