توێژینەوە کراوە

هەواڵی چەواشە کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن هەبووە

964+

ئەحمەد مستەفا

لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق لە کۆی 200 بابەتی بە نموونە وەرگیراو، 49 هەواڵی ناڕاستی تێدا بووە و پاشان راست کراونەتەوە، لەو هەوڵانە لە 10% هێرش بووە بۆ سەر ژنان.

دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لە توێژینەوەیەکدا رۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لە بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست و چەواشە بڵاوکردەوە، کە توێژینەوەکە کاری لەسەر ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە.

توێژینەوەکە لەلایەن هەریەکە لە توێژەران ئارام سەعید و د. هەژان خالید ئامادەکراوە، توێژینەوەکە لە رێگەی کۆکردنەوەی داتا و زانیارییەکان، دوو فۆکەس گرووپ و چەند راپرسییەک ئەنجامدراوە، کە سەرجەمیان لەبارەی کاریگەرییەکانی هەواڵی ناڕاست و چەواشە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بووە.

ئارام سەعید لە دامەزراوەی وتی، ئەو ئەنجامانەی ئەمڕۆ رامانگەیاند دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەیە کە بەناوی عێراق فلتەر لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا ئەنجامان داوە، راپرسیمان ئەنجامداوە لەگەڵ 50 کاندید و پەرلەمانتاری پێشوو دەربارەی چۆنیەتی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و شێوازی وەڵامدانەوەی چەواشەکارییەکان.

ئارام سەعید باسی لەوەکرد، بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە دەربارەی کاریگەری زانیاری و هەواڵی چەواشە 94% بەشداربووان پێیانوایە کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن دەبێت، ئەمەش مەترسی زانیاری و هەواڵی چەواشە دەردەخات، دەربارەی بەکار هێنانی سۆشیال میدیا لەم کەمپینی هەڵبژاردنەدا  44% دەڵێن هەندێک جار بەکاری دەهێننن.

هەر بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە لە  42%ی ئەوانەن کە بەردەوام بەکاری دەهێنن و لە 14% ئەوانەن کە رێگا تەقلیدیەکە بەکار دەهێنن، ئارام سەعید باسی لەوەکرد، ئەنجامەکانی ئەم راپرسییە ئەوەمان پێدەڵێ لەبەردەم گواستنەوەیەکی ستراتیجیداین، دەربارەی پلاتفۆڕمەکانی سۆشیالمیدیا  کە 84%ی فەیسبووک بەکاردەهێنن و پلاتفۆڕمەکانی تر زۆر کەمترە.

دەستەی دادوەری عێراق 207 تانەی هەڵبژاردنی رەتکردووەتەو...

دەستەی دادوەری عێراق 207 تانەی هەڵبژاردنی رەتکردووەتەوە