روونكردنەوە درا

عێراق لە بڕیاری ناساندنی حزبوڵای لوبنانی و حوسییەكانی یەمەن وەک تیرۆریست پەشیمان بووەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لیژنەیەك بە ناوی “لیژنەی سڕكردنی پارەی تیرۆریستان” روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە لە بارەی ئەم بڕیارەی حكومەتی عێراق، كە لە رۆژنامەی وەقایع بڵاوكرایەوە و تێیدا هەردوو رێكخراوی حزبوڵای لوبنانی و ئەنساڕوڵای حوسییەكانی یەمەنی وەك دوو رێكخراوی تیرۆریستی ناساند.

لیژنەكە ئەمڕۆ بە پەلە روونكردنەوەكەی بڵاوكردەوە، كە تێیدا دەڵێت، “بە ئاماژەدان بە بڕیاری ژمارە 61ی ساڵی 2025 کە لەلایەن لیژنەی سڕكردنی پارەی تیرۆریستییەکان دەرچووە، کە لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقی، ژمارە 4848، لە 17ی تشرینی دووەمی 2025دا بڵاوکرایەوە، کە بریتی بوو لە سڕكردنی پارە و سەروەت و سامانی لیستی ئەو لایەن و کەسانەی پەیوەستن بە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و ئەلقاعیدە، لەسەر بنەمای داواکاری دەوڵەتی مالیزیا و بەپێی بڕیارنامەی 1373ی ساڵی 2001ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم لیستە ئاماژەی بە ژمارەیەک لایەن و لایەنی لەخۆگرتبوو کە پەیوەندییان بە هیچ چالاکییەکی تیرۆریستییەوە نییە لەگەڵ ئەو رێکخراوانەی پێشتر باسکراون.

هەروەها هاتووە، “رەزامەندی لایەنی عێراقی سنووردار بوو بە وەرگرتنی ئەو قەوارە و کەسانەی کە تەنیا پەیوەندییان بە داعش و ئەلقاعیدە هەیە، خستنەڕووی ناوی قەوارەکانی دیکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی لیستەکە بووە پێش پێداچوونەوە، ئەو زانیاریانەی لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقی بڵاوكراوەتەوە، بە لابردنی ئەو قەوارە و لایەنانە لە لیستی ئەو قەوارانەی پەیوەستن بە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و ئەلقاعیدەوە، راست دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەلایەن لیژنەی سڕكردنی پارەی تیرۆریستان لە بانكی ناوەندی عێراق، هەردوو گرووپی حیزبوڵای لوبنانی و ئەنساروڵای حوسییەکان خرانە لیستی تیرۆرەوە و دواتر لە رۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوكرایەوە.

هەروەها وەقایعی عێراقی هەموارکردنەوەیەکی سەبارەت بە دەستنیشانکردنی سەرۆکی سوریا بڵاوکردەوە و دەستنیشانکردنی ئەبو محەمەد ئەلجولانی سەرۆکی دەستەی تەحریر شامی گۆڕی بۆ ئەحمەد شەرع، بە پشتبەستن بە بڕیارێک کە لەلایەن لیژنەی گەمارۆکانی داعش و ئەلقاعیدە لە ئەنجومەنی ئاسایش دەرچووە.

عێراق حوسیەکانی یەمەن و حیزبوڵای لوبنانی خستە لیستی تی...

عێراق حوسیەکانی یەمەن و حیزبوڵای لوبنانی خستە لیستی تیرۆرەوە