هێمن سلێمان، وتەبێژى پۆلیسى دهۆک
دزی و قومار و گێچەڵ
پۆلیسی دهۆک ژمارەیەک تۆمەتباری قۆڵبەست كرد
964+
شڤان عەبدوڵا – دهۆک
پۆلیسی دهۆک رایگەیاند لە رێگەی نووسینگەکانی نەهێشتنی تاوان، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە هەر چوار قەزاکانی دهۆک، سێمێل، ئامێدی و شێخان، توانیان 17 تاوانبار بە تۆمەتی جیاجیا دەستگیربکەن و رادەستی دادگایان بکەن، سەرجەم تاوانبارەکانیش دانیان بە تاوانەکانیان داناوە.
تاوانەکان بریتیبوون لە دزیکردن، قومار بە سیستم، هەڕەشە و خراپ بەکارهێنانی توڕە کۆمەڵایەتییەکان.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە 964 وت، توانیمان لە ماوەیەکی کەمدا سەرجەم تاوانبارەکان لە رێگەی نووسینگەکانی نەهێشتنی تاوان دەستگیر بکەن و دادگاش بەپێ ماددەکانی 389 و 2 لە یاسای سزادانی عێراقی سەرجەم تاوانبارەکان زیندانی کران
هێمن وتیشی، ئەوەی دزیکردبوو نزیکەی 18 دەفتەر دۆلاری ئەمریکی زیانی بەر باڵەخانەیەک گەیاندبوو، دواتر ئەو کەرەستانەی بە بڕێک پارەی کەم لە بازاڕ فرۆشتبووەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا