داوای زیادکردنی مووچە دەکەن

 خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە 

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

بەشێکی کەمئەندامان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە، ئەوان جگە لەوەی لە سلێمانییەوە هاتوون بەشێک لە کەمئەندامانی هەولێریش لەگەڵیان داوا دەکەن موچەکانیان زیاد بکرێت و هاوتای موچەی کەمئەندامانی بەغدای لێ بکرێت.

مەریوان جەمال خاوەنپێداویستی تایبەتە بۆ 964 قسەی کرد و وتی، “لە ساڵی 1994ـەوە لە رووداوێکدا کەمئەندام بووم، تاوەکو ئێستاش لەو موچەیە زیاتر هیچ سەرچاوەیەکی تری داهاتم نییه و لەترسی بێ پارەیی ناوێرم بچمە دکتۆریش چونکە ئێستا هەمووی بووەتە پارە”.

سۆیبە حەمەشەریف یەکێ دیکەیە لەو کەسانە و بە 964ـی وت، کرێی خانووەکەی 175 هەزارە بەڵام موچەکەی 150 هەزارە، دەبێت لەو موچەی وەری دەگرێت پارەشی بخاتە سەر تاوەکو بتوانێت کرێی خانووەکەی بدات، ئەمە جیا لە نەخۆشی و پارەی حەب و عیلاج.

بەپێی ئەو ئامارەی کە دەست 964 کەوتووە، ژمارەی کەمئەندامان لە هەرێمی کوردستان سەروو 120هەزار کەسە و موچەکانیان لەنێوان 100 بۆ 150 هەزار دینارە و داوا دەکەن موچەکانیان هاوشانی حکومەتی عێراقی لێ بکرێت کە موچەی کەمئەندامان لەوێ 250 هەزار دینارە بەرەوسەرەوەیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

12 ساڵە کەمئەندامان تۆمار نەکراون

12 ساڵە کەمئەندامان تۆمار نەکراون