بۆ کەمدەرامەتان

پزیشکانی ئیسپانیا لە سلێمانین؛ 20 نەشتەرگەریی “ئاڵۆز” بە خۆڕایی دەکەن

964+
وریا فەتاح

تیمێکی پزیشکیی ئیسپانی لە سلێمانین و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ژمارەیەک نەشتەرگەریی ورد و هەستیاری گورچیلە و میزەڕۆ بۆ هاوڵاتییان ئەنجام بدەن.

تیمەکە لە چوار پزیشکی پسپۆڕی “فاوەندەیشنی دکتۆر مەگیل لیتۆن” پێکهاتوون، بە هاوکاری پزیشکانی نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی فێرکاریی سلێمانی، نزیکەی 20 نەشتەرگەریی گەورە بۆ ئەو نەخۆشە کەمدەرامەتانە دەکەن کە توانای داراییان نییە بچنە دەرەوەی وڵات.

پزیشکە ئیسپانییەکان رۆژانە کاتژمێر 8:30ـی بەیانی لە نەخۆشخانەی فێرکاری دەبن و تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبن، ئامانج لە هاتنەکەشیان جگە لە چارەسەری نەخۆشەکان، گواستنەوەی ئەزموونە بۆ پزیشکانی سلێمانی.

هاتنی ئەم تیمە بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، فاوەندەیشنی کۆڵەک و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم رێکخراوە.

لە هەر رۆژێکدا؛ زیاتر لە 12 نەشتەرگەرى لە نەخۆشخانەى فێ...

لە هەر رۆژێکدا؛ زیاتر لە 12 نەشتەرگەرى لە نەخۆشخانەى فێرکارى ئەنجامدراوە