لەم مانگەوە دەستیپێکردووە

خانەنشینانی عێراق پاداشتی کۆتایی خزمەت وەردەگرن

964+

فەرهاد حەسەن

دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عێراق ئاشکرای کرد، رێکارەکانی خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ خانەنشینانی سەربازی و شارستانی بۆ ئەم مانگە (کانوومی دووەم) تەواو کراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەکە بڵاویکردەوە، تەنیا 48 کاتژمێر دوای وەرگرتنی یەکەم مووچەی خانەنشینی، پاداشتی کۆتایی خزمەتی بۆ ئەو خانەنشینانەی سەربازی و شارستانی تەواو کردووە و ناردوویەتی بۆ بانکەکان کە لەم مانگەدا خانەنشین کراون.

ئاماژە بەوەشکراوە کە ژمارەی ئەو دۆسیانەی خەرجکراون گەیشتووەتە هەشت هەزار و 37 دۆسیە.

داوای لە سوودمەندانی ئەو پاداشتە کراوە، دوای ئەوەی بە کورتەنامە ئاگاداردەکرێنەوە، بچن پاداشتەکەیان وەربگرن.

ئەو خانەنشینانى فۆڕمى

ئەو خانەنشینانى فۆڕمى "هەژمارى من"یان پڕنەکردووەتەوە موچەى مانگى نۆیان رادەگیرێت

بڕیاردرا بە خەرجکردنى موچەى خانەنشینانى پێشمەرگە

بڕیاردرا بە خەرجکردنى موچەى خانەنشینانى پێشمەرگە