عەقید سەلام ئەسعەد لە وەرزی نوێی سەعاتی سفر وردەکارییەکان باس دەکات

تەپڵ لێدرا؛ ئەڵمانیا دەستی دایەوە چەک و جیهان خۆی بۆ جەنگێکی گەورە ئامادە دەکات

964+

ژووری هەواڵ

لە یەکەم ئەڵقەی وەرزی دووەمی بەرنامەی “سەعاتی سفر”دا، وردەکاریی نەخشەی نوێی سەربازیی جیهان و گۆڕانکارییە مەترسیدارەکان دەخرێنەڕوو، عەقید سەلام ئەسعەد، راوێژکاری سەربازیی 964 ئاشکرای دەکات چۆن رووسیا تاکتیکی جەنگی گۆڕیوە و ئەڵمانیاش دوای دەیان ساڵ بێدەنگی، خەریکە دەبێتەوە بە زەبەلاحترین هێزی ئەوروپا.

سەبارەت بە جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، عەقید سەلام باس لەوە دەکات مۆسکۆ چیتر پەلە ناکات و شەڕی زەوی و ئابووری پێکەوە دەکات و دەڵێت، ئەوان بە ستراتیژی “گەمارۆدان” هێزەکانی ئۆکرانیا ناچار بە کشانەوە دەکەن تا زیانی خۆیان کەم بکەنەوە.”

هاوکات باس لە هاتنەناوەوەی تەکنەلۆژیای نوێی مووشەکی رووسی دەکات کە بە وزەی ئەتۆم کار دەکەن و مەترسییەکی گەورەن.

لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا، تیشک دەخرێتە سەر “هەڵسانەوەی ئەڵمانیا”؛ بەرلین بە تەرخانکردنی بودجەی خەیاڵی (100 ملیار یۆرۆ)، دەیەوێت بەهێزترین سوپای ئەوروپا دروست بکاتەوە، ئەمەش بەهۆی نەمانی متمانەیە بە پارێزگاریی ئەمریکا و ئەگەری جەنگی جیهانیی سێیەم.

گرژییەکانی چین و تایوان، خۆپڕچەککردنی ژاپۆن و جەنگی بەوەکالەت لە سوودان، وایکردووە تێچووی کێبڕکێی سەربازیی جیهان بگاتە ژمارەی پێوانەیی 19.1 تریلیۆن دۆلار.

شەڕی میسر و ئیسرائیل حەتمییە.. کامپ دەیڤد کۆتایی هاتووە

شەڕی میسر و ئیسرائیل حەتمییە.. کامپ دەیڤد کۆتایی هاتووە