فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی - وێنە: بۆ 964 نێردراوە
ئەمڕۆ بۆی کۆبوونەوە
کرماشان و دوورگەی کیش بەنیازی گەشتن لەگەڵ سلێمانی
964+
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى رایگەیاند، لە هەوڵى بەردەوامدایە بۆ فراوانکردنى گەشتە ئاسمانییەکانی و کردنەوەی هێڵی گەشتی سلێمانی بۆ شاری کرماشان و دوورگەی کیش.
ئێستا سلێمانی لەگەڵ تاران گەشتی هەیە
ئەمڕۆ سێشەممە 2.12.2025، رێباز محەمەد بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەی سلێمانی پێشوازى کردووە لە فەریبوز عەزیزى، نوێنەرى فڕۆکەخانەى کرماشانى نێودەوڵەتى و عەتا ئەنوەر، سەرۆکى لقی سلێمانی یەکێتى کۆمپانیاکانى فڕۆکەوانى و گەشتیارى.
فڕۆکەخانەی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 بینوویەتی رایگەیاندووە، ئامانجی سەردانى شاندەکە داوای هاوکارىکردنى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى بوو بۆ کردنەوەى هێڵێکى نوێى گەشتیارى لە نێوان سلێمانی بۆ شاری کرماشان و دوورگەی کیش و بە پێچەوانەشەوە.
بەڕێوەبەری بەوەکالەتی فڕۆکەخانەی سلێمانی پشتیوانى خۆى و فڕۆکەخانەى بۆ شاندەکە دەربڕیوە، ئەوەش بەمەبەستى کارئاسانیکردن و هاوکاریکردنیان لە ئامادەکارى بۆ دەستپێکردنی ئەو گەشتانە.