جیاوازى نرخەکان لە تاریکى و رووناکیدا

کارەبا نرخى ئامێرەکانى رووناککردنەوە دیارى دەکات

964+

ئەحمەد محەمەد- سلێمانى

تەنیا چەند رۆژێک کارەباى نیشتمانى کەمبووەوە، بەڵام نرخى چرا و ئامێرە کارەباییەکانى لەگەڵ خۆى بەرز کردەوە، ئێستاش کە دۆخى کارەبا ئاسایى بووەتەوە، نرخەکان دابەزیوون.

بەهۆى هێرشکردنە سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر، بۆ ماوەى سێ رۆژ کارەباى نیشتمانى لە زۆربەى ناوچەکانى کوردستان بڕا و خەڵکى بۆ رووناککردنەوەى ماڵەکانیان، روویان لە کڕینى لایت شەحن و فانۆس و پاوەر بانک و چەند ئامێرێکى دیکە کرد.

ئەحمەد محەمەد پەیامنێرى 964، ئەمڕۆ لە ناوبازاڕى شارى سلێمانى، جیاوازى لە نێوان نرخى ئەو کەلوپەلانە کردووە لە کاتى نەمانى کارەبا و دواى هاتنەوەى کارەبا، دەردەکەوێت کە نرخەکان جیاوازن، بەشێوەیەک ئەوەى لەو رۆژەدا بە نرخێکى زۆر فرۆشرابێت، ئێستا بۆ نیوە دابەزیوە.

نرخەکان لە نێوان تاریکى و رووناکیدا

لایت شەحن

لە کاتى نەمانى کارەبا، بە 15 هەزار دینار لە بازاڕ فرۆشراوە.

لەکاتى ئاسایى بوونەوەى کارەبا، بە 10 هەزار دینار دەفرۆشرێت.

فانۆس

لە کاتى نەمانى کارەبا، بە 15 بۆ 20 هەزار دینار لە بازاڕ فرۆشراوە.

لەکاتى ئاسایى بوونەوەى کارەبا، بە 7 هەزار دینار دەفرۆشرێت.

پاوەر بانک

لە کاتى نەمانى کارەبا، بە 20 هەزار دینار لە بازاڕ فرۆشراوە.

لەکاتى ئاسایى بوونەوەى کارەبا، بە 10 هەزار دینار دەفرۆشرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بازاڕی لایت شەحن بەرناكەوێت و جوملەكەی لەبازاڕدا نەما...

بازاڕی لایت شەحن بەرناكەوێت و جوملەكەی لەبازاڕدا نەماوە