دووسەرە زەرەر و زیانن بۆ خەڵک

لە سەڵاحەدین وشکبوونی رووباری دیجلە بە رێژەی زۆر بەرازیشی زیادکردووە

964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

وشکەساڵی تەنگی بە ئاوی روباری دیجلە لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین ھەڵچنیوە و بەشێکی زۆری روبارەکە وشکی کردووە و ئەمەش وایکردووە ئاژەڵە کێوییەکان بەتایبەتیش بەراز بەڕێژەیەکی زۆر لە ناوچەکە دەربکەون.

ئەکرەم عەبدوڵا، موختاری ناحیەی زویە لە پارێزگای سەڵاحەدین بە 964ـی وت، بەهۆی وشکبوونی بەشێکی زۆر لە رووباری دیجلە هاوڵاتیان دەتوانن تێیدا بسوڕێنەوە، دەشڵێت “لەژیانمدا هێندەی ئێستا رێژەی ئاوی روباری دیجلە بەم شێوە کەمە نەبینیوە کە ئەمەش بوەتە هۆی زیانگەیاندن بە خەڵکی ناوچەکە و جوتیاران”.

باس لەوەشدەکات، هەر بەهۆی وشکبونی روبارەکەوە، بەرێژەیەکی زۆرە ئاژەڵە کێویەکانی وەکو بەراز و رێوی و گورگ زیادیان کردووەو جار جارەش پەلاماری هاوڵاتیان دەدەن و بونەتە هۆی مەترسی بۆ دانشتوانی ناوچەکە.

بە قسەی ئەکرەم، وشکەساڵی لەلایەک و زیادبونی ئاژەڵەکێویەکانیش لەلایەکی دیکەوە زیانێکی زۆر بە خەڵکی ناوچەکە دەگەیەنن.

دەشڵێت، هەرچەندە رۆژانە لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە ئەو ئاژەڵانە راودەنرێن و تەقەیان لێ دەکرێت بەڵام کە شەو دادێت دووبارە دەگەڕێنەوە ناوچەکە و تادێت رێژەیان لە زیادبوندایە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

لە یەک هەفتەدا شەش کەس بەهۆی هێرشی بەرازەوە برینداربوو...

لە یەک هەفتەدا شەش کەس بەهۆی هێرشی بەرازەوە برینداربوون

سنوورى کەرکوک: بەهۆى پەلامارى بەراز دوو کەس بریندار بو...

سنوورى کەرکوک: بەهۆى پەلامارى بەراز دوو کەس بریندار بوون