هاوڵاتیانی گوندی لاجان داوای چارەسەری كێشەكەیان دەكەن

“دووكەڵی لاناز بۆ ئێمەیە و با هەلی كاریش بۆ ئێمە بێت”

964+

عەبدولعەزیز خالند

پەیامنێری 964 لە ناو هاوڵاتیانی گوندی لاجانە و ئەوان داوادەكەن كێشەكەیان بێتە چارەسەركردن و هێزە ئەمنییەكانیش دەوری گوندەكەیان چۆڵ بكەن.

هاشم عەبدوڵا هاوڵاتییەكی گوندی لاجانە و بۆ 964 قسەی كرد، ئەو دەڵێت، “هیچ هێزێك لە موسڵ نەهاتییە و بەهانەمان پێدەگرن، ئاسایش و هێزی تایبەت دەوری گوندیان گرتییە، داوا دەكەین ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێ و خەڵكی گوندی لاجان هیچ شتێكیان نەكردووە”.

وتیشی، وەك هاوڵاتی داوادەكەین لە پاڵاوگەی لاناز كارمان پێبدەن و تانكەرمان بخرێتەكار لەوێ و كرێیەكمان پێبدەن، بۆن و دووكەڵەكەی بۆ ئێمە بێت و با هەلی كاریش بە ئێمە بدەن.

لە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 1.12.2025ـەوە خەڵكی گوندی لاجان، كە لە عەشیرەتی هەركیین، لە گوندەكە هاتوونەتە دەرەوە، بۆ ئەوەی شەڕ روونەدات لە نێوان هێزە ئەمنییەكانی هەولێر و ئەو چەند كەسەی لە لایەن پۆلیسەوە داواكراون،  خەڵكە لە دەرەوەی گوندەكەن و دەستیان بە هەڵدانی خێمە كردووە.

ئەو كێشەوگرفتە بەهۆی ئەوەیە، گوایە هاوڵاتیانی گوندەكە پێشتر بەڵێنیان هەلی كاریان لە پاڵاوگەی لاناز پێدراوە، كە دەكەوێتە نزیكی گوندەكە، بەڵام بەڵێنەكە جێبەجێ نەكراوە و كێشە دروست بووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ورد و درشتى دۆخى گوندى لاجان

ورد و درشتى دۆخى گوندى لاجان