بڕی 10 ملیۆن دینار لە قاسەی شارەوانی بەکرەجۆ دزراوە
"کەسێک دەستبەسەر کراوە"
بڕی 10 ملیۆن دیناری شارەوانی بەکرەجۆ دزراوە
964+
ژووری هەواڵ
بڕی 10 ملیۆن دیناری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی بەکرەجۆ لە سلێمانی دزراوە و لە پەیوەندی بەو رووداوەش کەسێک دەستبەسەر کراوە.
سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی وت، لە چەند رۆژی رابردوودا 10 ملیۆن دینار لە قاسەی شارەوانی بەکرەجۆ براوە و تا ئێستاش نازانرێت کێ پارەکەی بردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر ئەو رووداوە پاسەوانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەستبەسەر کراوە بۆ لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.