کەنەدییە و کیلۆی دەگاتە هەشت هەزار

دار تووە جیاوازەکەی سەیدسادق ساڵی دووجار بەرهەمی دەبێت

964+
بڕوا مەجید – سەیدسادق

جیاواز لەو دار تووانەی کە ساڵانە یەکجار بەرهەم دەگرن، لە سەیدسادق چەند ساڵێکە جوتیارێک جۆرێک دار تووێکی چاندووە کە ساڵانە دووجار بەرهەمی هەیە، بە قسەی جوتیارەکەش تووەکە تام و چێژ و ڕەنگێکی تایبەتیشی هەیە.

هێمن عەلی، خاوەن دار تووەکە بە 964 ی وت، پێش چەند ساڵێک نەمامێکی لەم توە بە 16 دۆلار کڕیووە ،دواتر  لەگەڵ چاندن و بەرهەمهێنانی توانیویەتی نەمامی زیاتری لێ بەرهەمبهێنێت و ئێستاش 129 درەختی  گەورەی لەم تووەچاندووە.

وتیشی “جۆرەکەی کەنەدیە و ساڵی دووجار بەرهەمی هەیە، بەرهەمی یەکەمی لە وەرزی بەهاردا پێدەگات و دوای تەوابون جارێکی دیکە هەڵپاچینەوەی بۆ مانگی 11 بۆ 12 بەرهەمێکی دیکەی دەبێت”.

ئاماژە بەوەشدەکات، ڕەنگی تووەکە سور و ڕەشە تامێکی خۆش و مزری هەیە، هاوشێوەی تامی توتڕک یان (توڕکە)، دەشڵێت “من چەند ساڵێکە بەرهەمەکە دەفرۆشم کیلۆی شەش بۆ هەشت هەزار دینار دەکات”.

ئەمساڵ هێمن، نزیکەی 200 نەمام لەم تووەی بەرهەمهێناوە، هەر کەسێک رووی تێبکات پێشکەشیان دەکات چونکە دەڵێ حەزدەکات بەرهەمەکە بڵاوبێتەوە و خەڵکیشی سودی لێببینن.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

جوتیارانی کەرکوک داوای شایستە دارایەکانیان دەکەن

جوتیارانی کەرکوک داوای شایستە دارایەکانیان دەکەن

جوتیارێک لەسەر دەڕاسە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەد...

جوتیارێک لەسەر دەڕاسە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا

له‌ هه‌ولێر 60 جوتیار له‌ رووى زانستى چاندنى گه‌نم تا ...

له‌ هه‌ولێر 60 جوتیار له‌ رووى زانستى چاندنى گه‌نم تا دروێنه‌ فێركران