ئاوەدانکردنەوە وا دەڵێت؛

رێگای زیاتر لە 320 گوند لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان قیڕتاوکراون

964+

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بڵاویکردەوە توانیویانە رێگای 320 گوند لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان قیڕتاو بکەن و زیاتر لە یەک تریلیۆن دیناریشیان لە کاری قیڕتاوکردن خەرڤکردووە.

ئەمڕۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم لەکاتی بەسەرکردنەوەی پڕۆژەکانی پێنجوێن و قیرتاوکردنی رێگای گوندەکانی بناری سورێن ئەم قسەیەی کردووە.

ئاماژەی بەوەکرد، لەم کابینەیەدا زیاتر لەدووهەزار  و 600 کیلۆمەتر بە بڕی زیاتر لە یەک تریلیۆن دینار رێگایان قیڕتاوکردوە، کە بەشێکیان رێگای دووسایدی نێوان شارەکان بووە، ئەمە جگە لە قیرتاوکردنی رێگای زیاتر لە 320 گوند لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

ئەو پڕۆژەئەش کە ئەمڕۆ وەزیر سەردانی کردبوو، قیرتاوکردنی رێگای گوندەکانی بناری سورێن و گوندەکانی خڕنوک و سیامێوە، کە پێکهاتووە لە رێگایەک بە درێژی 8.4 کیلۆمەتر بە گوژمەی زیاتر یەک ملیار و 600 ملیۆن دینار، لەئێستادا کارکردن تیایدا بەردەوامەو نزیکەی هەشت گوندی سنورەکە لێی سودمەند دەبن.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە رێگایەکی ستراتیژی لە هەڵەبجە کر...

وەزیری ئاوەدانکردنەوە رێگایەکی ستراتیژی لە هەڵەبجە کردەوە

پلانی ئاوەدانکردنەوەی غەزە 53 ملیار دۆلاری دەوێت

پلانی ئاوەدانکردنەوەی غەزە 53 ملیار دۆلاری دەوێت

وەزیری ئاوەدانکردنەوە بە دەستودیارییەوە چووە گەرمیان

وەزیری ئاوەدانکردنەوە بە دەستودیارییەوە چووە گەرمیان