بانکی قەزاکە: موچەی کەس رانەگیراوە

لە شارەزوور 139 خانەنشین ماون فۆڕمی هەژماری من پڕبکەنەوە

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

بەشێک لە خانەنشینان لە بانکی شارەزوور، پێیان وتراوە کە فۆڕمی هەژماری من پڕنەکەنەوە، موچەکانتان رادەگیرێ، لە قەزاکە ژمارەی ئەو خانەنشیانەی فۆڕمەکەیان پڕنەکردووەتەوە 139 کەسن.

پێیان وتراوە، دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکە موچەیان پێدەدرێت.

عەبدوڵا عەلی، خانەنشین بۆ 964 وتی، هاتووم ئەمڕۆ موچەکەم وەربگرم دەڵێن ناتوانیت تا وەکو فۆڕمی هەژمارری من پڕنەکەیتەوە، ناوم لەسەر لیستی ئەو خانەنشینانە نوسراوەکە موچەکانیان راگیراوە.

فۆڕمەکەم پڕکردبوویەوە بیرم چووبو بیهێنم بۆ بانکەکە، ئێستا بۆم هێناون، لەگەڵ دابەشکردنی موچە دەبێت موچەم پێبدەن، ئەم قسەی خانەنشینەکەیە.

لەبارەی رێکاری بانکەکە، ئەمیر لەتیف، بەڕێوبەری بانکی شارەزوور بە 964ی وت، ئێمە ژمارەیەک لە و ناوانەمان هەڵواسیوە، کە فۆڕمی “هەژماری من”یان پڕنەکردووەتەوە، ئاگادارمانکردونەتەوە کە بێن فۆڕمەکەیان پڕبکەنەوە بۆ ئەوەی لەدوای سەری ساڵەوە موچەکەیان رانەگیرێت.

ئەو بەڕێوەبەرە لەبارەی دابەشکردنی موچەی مانگی نۆ وتی، ئەمڕۆ لە دوای کاتژمێر 1:00ی نیوەڕۆوە دەست دەکەین بەدابەشکردنی موچەی مانگی نۆ، ئەو کەسانەی فۆڕمەکەیان پڕنەکردووتەوە موچەیان رانەگیراوە و دەتوانن  ئەمڕۆ موچەکانیان وەربگرن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پڕۆژەی ئاوی شارەزوور پاكدەكرێتەوە و رێگرییش لە تیمی 964 ...

پڕۆژەی ئاوی شارەزوور پاكدەكرێتەوە و رێگرییش لە تیمی 964 كرا