رێگای هەولێر - گوێڕ

دەنگی تەقە و ئەمبۆلانس لە دەوروبەری پاڵاوگەی لاناز دەبیسترێت

964+

ژووری هەواڵ

لەو گرژییەی كە بەردەم پاڵاوگەی لاناز و لە گوندی لاجان لەسەر رێگای هەولێر – گوێر نزیكەی دوو سەعاتە روویداوە، تا ئێستا بەردەوامە و دەنگی تەقە و ئەمبۆلانس دەبیسترێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رووداوەكان بە 964ی وت، دەنگۆی كوژرا و برینداریش لەو گرژییانە هەیە، بەڵام بە وردی پشتڕاست نەكراوەتەوە، هێزە ئەمنییەكان بەردەوام دێن، جگە لەوەش پەلاماری پەیامنێر و كامێرامانی چەند كەناڵێكی میدیا دراوە و كامێرایان لێ شكاندوون و مێمۆرییان لێ وەرگرتوون.

كێشەكە پەیوەندیی بە داواكاری ژمارەیەك هاوڵاتیی ناوچەكە هەیە، گوایە بەڵێنی دامەزراندنیان لە پاڵاوگەكە پێدراوە و ئێستا داواكەیان جێبەجێ ناكرێت.

وردەکاری ئاگرەکەی پاڵاوگەی لاناز چی بوو؟

وردەکاری ئاگرەکەی پاڵاوگەی لاناز چی بوو؟