بازرگانی بە منداڵەوە کردووە
کوردێک لە بەریتانیا بە 8 ساڵ حوکمدرا
964+
ژووری هەواڵ
دادگای بەریتانیا حوکمی زیندانی هەشت ساڵ و نیوی سەپاند بەسەر پیاوێکی کورددا بە تۆمەتی بازرگانی و بە کۆیلەکردنی منداڵان.
ئەم کوردە کە چەند ساڵە لە بەریتانیایەو شوشتنگەی ئۆتۆمبێلی هەیە، 8 مێردمنداڵی رۆمانی بردووەتە لای خۆی و دەستبەسەریکردوون، لەوێ پاسپۆرت و ناسنامەی لێسەندوون و لێیداون و بەزۆر ئیشی پێکردوون.
میدیا بەریتانیاییەکان دەڵێن پیاوەکەی تەمەنی 45 ساڵەو ناوی (ه – مەرگەیی)ە، دوای ئەوەی یەکێک لە مێردمنداڵەکان دەنگی گەیشتووە بەپۆلیس گرتوویانەو بە لێکۆڵینەوەی ورد بۆیان دەرکەوتووە ئەمە چەند ساڵە ئاوا لە منداڵ و مێردمنداڵان دەکات، بۆیە دوێنێ پێنجشەممە 27.11.2025 دادوەر فەرمانی زیندانی هەشت ساڵ و نیوی بۆ دەرکردووە.
هەواڵەکە لەم لینکەوە وەرگیراوە