94% ـى به‌شێوه‌ى نه‌ختینه‌ وه‌گیراوه‌

داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سلێمانی‌ زیاتر له‌ 81% زیادى كردووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ى ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه‌، داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سلێمانى زیاتر له‌ 80%ـى زیادى كردووه‌ و 94% یشی به‌شێوه‌ى نه‌ختینه‌ وه‌رگیراوه‌.

داهاته‌كه‌ هی رۆژی 22.11.2025 تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 28,11,2025 كه‌ بڕی ته‌واوى كۆكراوه‌ى پاره‌كه‌ زیاتر له‌ 21 ملیار و 764 ملیۆن و 367 هه‌زار دیناره.

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندووه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، 20 ملیار و 748 ملیۆن و 639 هه‌زار و 954 دیناری واتا 94%ی داهاته‌كه‌ به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌، بڕی ملیارێك و 285 ملیۆن و 727 هه‌زار و 161 دیناریشی به‌شێوه‌ی چه‌كه‌ كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی 6%ی كۆی گشتی داهاتی هه‌فته‌كه‌.

داهاتی هه‌فته‌ی پێشووی سلێمانی له‌ماوه‌ى 15.11.2025 تاوه‌كو 21.11.2025، بڕی 11 ملیار و 969 ملیۆن و 967 هه‌زار و 604 دینار بوو، به‌مه‌ش رێژه‌ی داهاتی هه‌فته‌ی رابردوو به‌ رێژه‌ی 81.825% زیادیكردوه‌.

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا ده‌كات كه‌ پێكدێن له‌ 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه‌ و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.

شه‌فافیه‌ت: داهاتى هه‌فته‌ى رابردوو زیاتر له‌ 11 ملی...

شه‌فافیه‌ت: داهاتى هه‌فته‌ى رابردوو زیاتر له‌ 11 ملیار دینار بووه‌

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی 26% کەمی کردووە

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی 26% کەمی کردووە