بەرپرسەکان کەی دەرفەتی خوێندنەوەی کتێبیان هەیە؟
به ته‌ڵعه‌ت تاهیر سه‌رسامه و پێش خه‌وتنیش بە باشترین كات بۆ خوێندنه‌وەی کتێب ده‌زانێت
964+
عه‌بدولعه‌زیز خالند – هه‌ولیر
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ى هه‌رێم له پێشانگایه‌كى كتێب بوو له هه‌ولێر، مه‌به‌ستمان بوو بزانین، له چ كاتێك به‌رپرسان ده‌رفه‌تى خوێندنه‌وه‌ى كتیبیان هه‌یه، ده‌ڵێت ، به‌رله‌وه‌ى بخه‌ویت یاخود ئه‌و كاتانه‌ى كه دره‌فه‌ت دروست ده‌بێت.
ئانۆ جه‌وهه‌ر له‌ناو چواره‌مین پیشانگاى كتێبی ئاشتى له هه‌ولێر بۆچوونى خۆى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بۆ 964 خسته‌ڕوو و به‌پێویستیشی ده‌زانیت كتێب خوێندنه‌وه ببێته نه‌ریت.
ئه‌م، ئه‌و كتێبانه زیاتر ده‌كڕێت و ده‌خوێنێته‌وه كه له خوێندنه‌كه‌ى خۆى نزیكن كه خۆى ده‌چرووى به‌شی سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تییه به‌ڵام ده‌شڵێت كتێبی ئه‌ده‌بیشی فه‌رامۆش نه‌كردووه و یه‌كێك له‌و شاعیرانه‌ش كه پێی سه‌رسامه ته‌ڵعه‌ت تاهیره.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن