رێکخراوی یونسێف هاوکارین بووە

مامۆستاکانیان ئەمساڵ نۆ هەزار منداڵیان بۆ خوێندن گەڕاندووەتەوە

964+
‎ئەحمەد مستەفا

ئەمساڵ توانراوە، هەشت هەزار و 836 منداڵ بگەڕێندرێنەوە بەردەم پڕۆسەی خوێندن، وەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ یونسێف هەڵمەتی گەڕاندنەوەی دەستپێکردووە.

هەروەکو باس کراوە، لە ماوەی شەش ساڵدا چل و دوو هەزار و 107 منداڵ گەڕێندراونەتەوە بەردەم پڕۆسەی خوێندن.

لە مەڕاسیمێک، ئەنجامەکانی هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندنی ساڵی 2025 راگەیەندرا، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی گەڕاندنەوەی ئەو خوێندکارانە دەڵێ، لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی پارێزگاکان، ئیدارە سەربەخۆکان، پەروەردەی قەزاکان و ناوەندەکانی خوێندن منداڵەکان گەڕێندراونەتەوە.

کە لە ماوەی شەش ساڵی تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا.

پڕۆسەکە ئەمساڵ بۆ یەکەمجارە لەلایەن بەڕێوەبەر و دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکانەوە ئەم ئەرکەیان گرتووەتە ئەستۆ و بە سەرکەوتوویی جێبەجێیان کردووە، ئەوەش بە قسەی وەزیر.

وەزارەتی پەروەردە داوا لە مامۆستایان و قوتابیان دەکات ...

وەزارەتی پەروەردە داوا لە مامۆستایان و قوتابیان دەکات دەنگ بە هاندەرانی زاخۆ بدەن