چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا
بەخێرایی 186 کم رۆیشت و کارەساتی نایەوە
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
ئۆتۆمبێڵێک بەخێرایی زیاتر لە 180 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا کێشا، دواتر وەرگەڕا و کارەساتی نایەوە، لە رووداوەکەدا چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە لەسەر رێگای کەرکوک – بەغدا و بەدیاریکراوی لە نزیک ناحیەی سلێمانبەگ لە سنووری دوزخورماتوو روویداوە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری BMW خۆی بە کیایەکی بەرزدا کێشاوە و وەرگەڕاوە، گیچی بی ئێمەکەش لەسەر 186 وەستاوە.
ئیبراهیم خالید ئیشکگر لە نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو بە 964ـی وت، “لەرووداوەکەدا دوو ژن و دوو پیاو کە ئەندامی یەک خێزانن و لەناو بی ئێمەکەدا بوون، گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش لە ئۆتۆمبێلی بەرامبەر برینداربوون، کە برینی یەکێکیان سەختە.”
ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، دانیشتووی قەزای کفرین.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری