کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر:

“هێرشەکەی سەر کۆرمۆر هەڕەشە لە سەقامگیری عێراق و سەلامەتی گەلەکەی دەکات”

964+

شۆڕش قادری

کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر ئیدانەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و داوای لێپێچینەوە لەو کەسانە دەکات کە بەرپرسیارن.

کۆنسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە شەوی رابردوو کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشکردنە سەر هەر ژێرخانێکی بنەڕەتی هەڕەشە لە سەقامگیری عێراق و سەلامەتی گەلەکەی دەکات.

دووپاتیشی دەکاتەوە، “شانشینی یەکگرتوو لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکان وەستاوە و پشتگیری هەوڵەکانی پاراستنی دامەزراوە بنچینەییەکان دەکات، داوا دەکەین لێپێچینەوە لەگەڵ ئەوانەدا بکرێت کە بەرپرسیارن”.

شەوی رابردوو هێرش کرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆ لە چەمچەماڵ و بەهۆیەوە کارەبای زۆربەی ناوچەکانی کوردستان بڕا.

هێرشەکەى سەر کۆرمۆر سیتییەکانى سلێمانى بێ ئاو دەکات

هێرشەکەى سەر کۆرمۆر سیتییەکانى سلێمانى بێ ئاو دەکات

هێرشەکەى سەر کۆرمۆر پشکەکانى دانەغازى دابەزاند

هێرشەکەى سەر کۆرمۆر پشکەکانى دانەغازى دابەزاند