ژمارەی شەقامە قیرتاوکراوەکان بوون بە ٧٦
میدیازان- كوردستان ئەحمەد- هەولێر
بەدرێژای ١٣ كیلۆمەتر و ٧٦ شەقام لە گەڕەكی هەولێری نوێ قیرتاوكران.
وەزارەتی گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ئەم ساڵ لەلایەن شارەوانییەوە ٧٦ كۆلان و شەقام لە گەڕەكی هەولێری نوێ قیرتاوكراون بەبەهای ٢ ملیار و ٥٨٩ ملیۆن و ٢٢٥ هەزار دینار.
پرۆژەكان پێكهاتوون لەقیرتاوکردنی چەند شەقامێکی کەرتی٢٥٠م لە قۆناغی یەکەم و دروستکردن و قیڕتاوکردنی شەقامی ٣٠م و ٢٠مەتری، هەروەها قیرتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی ئەو گەڕەكە بە چینی ستابلایزەر، لەگەڵ قیرتاوکردنی شەقامێکی ٣٠م لە کەرتی ٢٥٠م لە نزیک مزگەوتی حاجی حوسین قادر بەگ.
بەشێكی پارەكە لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێرەوە دابینكراوە كە دەكاتە ٪١٥ی كۆی گشتی بوودجەكە و پارەكەی دیكە لەلایەن وەزارەتی پلاندانەوەوە دابینكراوە