کەسایەتییەک دروستی دەکات

كاره‌كانى دروستكردنى شارێكی پزیشكى له‌ چه‌مچه‌ماڵ له‌ ته‌واوبووندایه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

تەندروستی قەزای چەمچەماڵ دەڵێت، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنێتی بەڕێوەچوونی کارەکانی دروستكردنى شارە پزیشكییەکەی قەزاکەیان، بەڕێوەبەری تەندروستی لەگەڵ ئەندازیارانی سەرپەرشتیاری پرۆژەکە وبەڕێوەبەری کارەبا سەردانی شوێنی پڕۆژەکەی کردووە.

پرۆژەکە بە ناوی (شاری پزیشکی جەمالی حاجی عەلی) یە.

د.نورەدین جەلال فەتاح، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ دەڵێت کارەکانی پڕۆژەکە زۆر بەخێرایی بەڕێوەدەچێت و چەند کارێکی کەمی ماوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەوڵەکان بۆ دابینکردنی ستاف و کەلوپەل و ئامێری پزیشکی بەردەوامە هەموو هەوڵێکیان ئەوەیە لەکاتی خۆیدا داواکاریەکانیان جێبەجێبکرێت، ئەوەشی دوپاتکردووەتەوە، کە هەموو کاتێک وەکو تەندروستی و خەڵکی ئەم شارە ئەم دەستکەوتە گەورە و ژێرخانە گرنگە لە بیرناکەن کە لەسەر ئەرکی کەسایەتی جەمالی حاجی عەلی دروستدەکرێت.

خوێندكارێكی كۆلیژى پزیشكى به ‌بیرۆكه‌یه‌ك كارئاسانى...

خوێندكارێكی كۆلیژى پزیشكى به ‌بیرۆكه‌یه‌ك كارئاسانى بۆ نه‌خۆشانى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات

پزیشكێك 200 دارى زه‌یتوون بۆ قوتابخانه‌كانى خانكێ دابی...

پزیشكێك 200 دارى زه‌یتوون بۆ قوتابخانه‌كانى خانكێ دابین ده‌كات