کێشەیەک لەنێوان (کار و دارایی) یەکلادەکرێتەوە
دادگای كه‌رخ ده‌ستى كرد به لیكۆڵینه‌وه له‌دیارنه‌مانى زیاتر له دوو ترلیۆن دیناره‌كه‌ى پاراستنی کۆمەڵایەتی
964+
فەرهاد حەسەن
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاشكراى كرد كه ده‌ستیان به لیكۆڵینه‌وه له دیار نه‌مانى ئه‌و پاره‌یه كردووه كه تایبه‌ت بووه به پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نه‌كه رایاگه‌یاند لیكۆڵینه‌وه‌كه‌یان دواى ئەوە دێت كه ئه‌م بابه‌ته له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئه‌وانیش له‌رووى یاساییه‌وه كارى خۆیانى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
به‌پێی راگه‌ندراوێكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عیراق، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی دووەم کە تایبەتە بە دۆسییەکانی ده‌ستپاكی (نزاهه) دەستى بە لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگە کردووە سەبارەت بەو بابەتەی کە باس له ونبوونی بڕە پارەیەک کە بۆ پاراستنی کۆمەڵایەتی تەرخانکراوە.
دوای ئەوەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئاشکرای کرد کە تەواوی پارەی سندوقی چاودێریی کۆمەڵایەتی کە بڕەکەی 2,5 ترلیۆن دینارە، دیار نەماوە، وەزارەتی دارایی ئەو لێدوانەوەی رەتكردەوە و رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە حیسابی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی نەکێشراوەتەوە، بەڵکو ئەو هەژمارە تەنیا راگیراوە.
وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “ئەو هەژمارە بانكییە لە ساڵی 2015 دروستكراوە و بودجەی ئەو هەژمارە تەنیا بۆ خەرجکردنی موچەی چاودێری کۆمەڵایەتیە، بەگوێرەی یاسای پاراستنی کۆمەڵایەتی و وەزارەتی کار بەدواداچونی دروستی بۆ باڵانسی حیسابەکە نەکردووە”
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی، “دەستەی فیدراڵی کۆنترۆڵکردنی دارایی، لەڕێگەی بەشی وردبینی چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانەوە، وردبینییەکی فەرمی بۆ ئەکاونتەکە ئەنجامداوە و تێبینییەکانی پەیوەست بەو ئەژمارە پشتڕاستکردەوە، داوای شیکارییەکی وردی ئەو داهاتانەی کردووە کە تێیدا هاتووە”.
پێشتر ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، بڕی 2.5 ترلیۆن دینار لە سندوقی چاودێری كۆمەڵایەتی دەرهێنراوە و پارەكە لەنێوان وەزارەتی دارایی و بانكی رافیدەیندا دیار نەماوە.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی به‌خۆكه‌وت و ده‌ستى به چاودێری كاندیده‌كانى هه‌ڵبژاردن كرد
بە تاوانی كڕینی كارتی دەنگدان چوار كەس چوار كه‌س له به‌غدا زیندانی‌كران