"کێوێک لە ورە و زەریایەک لە وزە"
بۆ دڵنیابوونه‌وه له ته‌ندروستیی شێرزاد حه‌سه‌ن پارێزگارى سلێمانى سه‌ردانى نەخۆشخانەی کرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مشه‌و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون و دڵنیابوونه‌وه له ته‌ندروستییه‌كه‌ى، سه‌ردانى مامۆستا شێرزاد حه‌سه‌نى له نه‌خۆشخانه‌ى شار له سلێمانى كرد.
پارێزگارى سلێمانى نووسیویه‌تى “ئەمشەو، لە سەردان و دیدەنیی دڵنیابوون لە تەندروستیی؛ مامۆستای بەرزو بەڕێز و خۆشەویستمان نووسەری دیار و ناوازەی کورد؛ شێرزاد حەسەن، کێوێک لە ورەو زەریایەک لە وزە”.
به‌پێی ئه‌و وێنه‌یه‌ى كه پارێزگار بڵاویكردووه‌ته‌وه، شێرزاد حه‌سه‌ن به‌ته‌ندروستییه‌كى جێگیر ده‌رده‌كه‌وێت و قسه له‌گه‌ڵ پارێزگارى سلێمانى ده‌كات.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نوسەر و رۆمانووسى کورد، شێرزاد حەسەن تووشى رووداوى هاتوچۆ بوو و رەوانەى نەخۆشخانە کراوە.
ئه‌وكات سامان نادر، بەرپرسى فریاکەوتنى خێراى سلێمانى، بە 964ـى وت، رووداوه‌كه لە گەڕەکى عەقارى شارى سلێمانى بووه كه ئۆتۆمبێلێک لە شێرزاد حەسەنى داوە و دواتر رەوانەى نەخۆشخانە کراوە.
شێرزاد حەسەن، لە دایکبووى سەرەتاى پەنجاکانى گەڕەکى خانەقاى شارى هەولێرە و خاوەنى دەیان رۆمان و چیرۆک و شانۆنامە و دەیان بابەتى وەرگێرانە.