لە دەربەندیخان
کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
لە دەربەندیخان کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا کە خێزاندارە و باوکی پێنج منداڵە.
سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، “ئەم بەیانیە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی قەزای دەربەندیخان، لەکاتی کارکردن ھاوڵاتیەک دۆخی تەندروستی تێکچووە و گیانی لەدەستداوە”.
“ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە کرێکاری غەباتەیە، ھەموو تەمەنی بە کرێکاری بەسەربردووە، تەمەنی نزیکەی 58 ساڵە، پێشتریش نەخۆشی دڵی ھەبووە و قەستەرە و باڵۆنی کردووە”، سلێمان محەمەد وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هاوڵاتیەی گیانی لەدەستداوە، ناوی بارام ئەحمەدە، خێزاندارە و باوکی پێنج منداڵە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری