پەردە لەسەر وێنەکەی لادرا

لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی نالی شاعیردا لە شارەزور دیداری نالی بەڕێوە چوو

964+

بڕوامەجید – شارەزوور

نالی لەساڵی 1800 لە گوندی خاک وخۆڵی شارەزوور چاوی بەدنیا هەڵهێناوە، خاک وخۆڵ هەوارگەیەک بووە لە نێوان گوندی بێستانسور و قەرەگۆل، دوای 148ساڵ لەکۆچی دوای ئەوشاعیرە ئەمڕۆ لەشارەزوور دیداری بۆسازکرا.

دیاری حاجی جەزا، هاوڵاتیەکی گوندی قەرەگۆلە دیدارەکەی ساز کردووە و بۆ 964  وتی، “ساڵانێکی زۆرە  ئێمە یادی نالی دەکەینەوە و نالی هەمیشە زیندووە و لە خاک وخۆڵ و لەتەنیشت قەرەگۆل لەدایکبووە،  بۆیە بەباشمزانی بۆ ئەمساڵ دیدارێک بۆ ئەوکەسایەتی و شاعیر و مامۆستای ئاینیانە سازبکەین کە شارەزای شعرەکانی  نالی و ئاکارە جوانەکانی ئەون”.

وتیشی، هەر لە چوارچێوەی دیدارەکەدا پەردەیان لەسەر وێنەی نەخشێنراوی نالی لادا لەسەر رێگای شارەزوور بۆ سلێمانی.

مەلا حەمە یوسف، شاعیر و مامۆستای ئاینی بۆ 964 باسی لەوەکرد، “دڵخۆشم بە سازدانی ئەم مەراسیمانە، نالی کەسایەتیەکی گەورەیە، شعرەکانی کەم کەس توانای تێگەشتنی لەماناکەی هەیە، من دیراسەی شعرەکانیم کردووە، ئێستا نالی لەدڵیشدا و لەسەر زمانیشمانە”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

انیش باس دەکرێت،