زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا – وێنە؛ ئەرشیفی 964
بزانە عەیارە 21 بەچەندە؟
دوو رۆژە نرخی زێڕ جێگیرە
964+
شۆڕش قادری
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لەبەرزبوونەوە کرد، دوو رۆژە تاڕادەیەک جێگیر بووە و هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 لە خوار 860 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23.11.2025 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 4065 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 141 هەزار دینار هەژمار کراوە.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 857 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 818 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 700 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.
زێڕ گران بوو و هەر مسقاڵێک زیاتر لە 15 هەزار دیناری چووەسەر