چواره‌م به‌رهه‌مه‌هێنه‌رى جیهانه
عێراق ته‌نیا به داهاتی خورماكه‌ی نیو تریلیۆن دینارى ده‌ستكه‌وتووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردەوە، ساڵی رابردوو بە بەهای نیو تریلیۆن دینار خورمایان هەناردەی دەرەوە کردووە، کە بڕەکەی زیاتر لە 600 هەزار تۆن بووە. لەسەر ئاستی جیهانیش چوارەم هەناردەکارە و یەکەمە لە رووی ژمارەی دار خورماوە.
مەهدی جبوری بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ ده‌ڵێت، عێراق پێگەی خۆی وەک یەکێک لە وڵاتانی بەرهەمهێنەر و هەناردەکاری خورما گرتووەتەوە، خاوەنی زیاتر لە 600 جۆری جیاوازی خورمایە، تەنها ساڵی 2024 زیاتر لە 600 هەزار تۆن خورمای هەناردەی دەرەوە کردووە و داهاتەکەی گەیشتووەتە نیو تریلیۆن دینار.
ئه‌و جۆره خورمایه‌ى هه‌نارده‌ى كردووه زۆرترینی له جۆرى زوهدییه، سەرەڕای جۆری دیکەی کوالێتی بەرزی وەک مەجهول، بەرحی، مەکتوم و ئەشرەسی.
ئه‌و وڵاتانه‌ى خورمای عێراقیشیان بۆ چووه بریتی بوونه له چین، هندستان، تورکیا، سوریا و بازاڕی وڵاتانی ئەوروپا.
بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، پێشتر خورمای عێراق کێشەی بە بازاڕکردنی هەبووە، ئێستا لە رێگەی وەزارتەکەیانەوە شێوازێکی نوێ پێچەوانە و پاکەتکردن پەرەپێدراوە، بەوەش خورماکە بەهایەکی بەرزی هەیە و بە ناسنامەی عێراقییەوە هەناردەی دەرەوە دەکرێت و داهاتێکی باشی بۆ خەزێنەی گشتی و جوتیاران هەیە.
بەپێی خەمڵاندنەکانى پێشووى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ، ئەمساڵ ژمارەی دارخورماکان لە عێراق گەیشتوەتە 22 ملیۆن و پلان هەیە ژمارەکە بگەیەندرێتە 30 ملیۆن دار لە چەند ساڵی داهاتوودا.
ئامارە فەرمییەکانى کشتوکاڵى عێراقیش ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه، كه لە رووی ژمارەوە عێراق یەکەمی جیهانە لە بوونی داری خورما، بە پلەی دووەم ئێران دێت کە خاوەی 21 ملیۆن دارە، سعودیە 12 ملیۆن و جەزائیر 9 ملیۆن و لیبیا 7 ملیۆن دار خورمایان هەیە، به‌ڵام له‌رووى به‌رهه‌مه‌وه، عێراق چوارەم وڵاتی بەرهەمهێنەرە.