له فه‌لوجه روویدا بوو
وه‌زیری ناوخۆ رێزلێنانى به‌و پۆلیسه به‌خشی كه گورگێكى له‌ناو فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومى گرتبوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزیری ناوخۆى عێراق به‌دواى ئه‌و پۆلیسه‌ى پارێزگاى ئه‌نبارى دا نارد و رێزلێنانى پێشكه‌ش كرد، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له ناو فه‌رمانگه‌یه‌كی ئه‌م پارێزگایه گورگێگی دڕنده‌ى گرتبوو بێ ئه‌وه‌ى زیان به هیچ هاوڵاتییه‌ك بگه‌یه‌نێت.
پۆلیسه‌كه، ناوى بیلال ره‌میز محه‌مه‌د، به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست لە یەکەی دووەمی پۆلیسی فریاکەوتنی فەللوجەیه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه عەبدولئەمیر ئەلشەمەری وەزیری ناوخۆ، له‌نزیكه‌وه پۆلیسه‌كه‌ى بینیوه و رێزی لێگرتووه.
ئاماژه به‌وه‌كراوه “ئەم شەرەفە دوای ئەو کارە بوێرانەی ئەو پۆلیسه دێت کە توانی کۆنترۆڵی ئاژەڵێکی دڕندە لەناو بەشی ئاوەڕۆی فەللوجەدا بكات”.
وەزیری ناوخۆ ستایشی ئازایەتی ئەفسەرەکەی کرد، جەختی لەوەکردەوە کە شانازی بە کارمەندەکانیەوە دەکات لە هەموو بارودۆخ و بوارەکاندا و خۆبەخشییان بەرز دەنرخێنێت بۆ رزگارکردنی ژیانی هاوڵاتیان.