"خێزانه‌كه‌ت به برسێتى مه‌هێڵه‌وه"
گه‌نجێكى هه‌ولێر دوكانه‌كه‌ى خستووه‌ته خزمه‌ت كه‌مده‌رامه‌ته‌كان و بێ به‌رامبه‌ر كولێره‌یان پێده‌دات
964+
رێباز خدر – هەولێر
“شەرم مەکە خێزانەکەت بە برسیەتی مەهێڵەوە، ئەوەی پێویستە بۆ منداڵەکانتى ببه” گه‌نجێكی هه‌ولێر له‌رێگه‌ى ئه‌م دروشمه‌وه ده‌رگاى بۆ خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان كردووه‌ته‌وه كه بێ به‌راممبه‌ر كولێره له دوكانه‌كه‌ى ببه‌ن، چونكه ده‌ڵێت “رزقی من و تۆ لای خودایە”.
گەنجه‌كه، ناوی شێروان ئازاد، ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە لە وڵاتی سوید ژیاوه، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى دوکانێکی کولێرە دروستکردنى و دەیەوێت یارمەتی خێزانه هەژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان بدات.
شێروان بە 964ـی وت، ئامانجم لەو کارە یارمەتی و هاوکاری کەسانی هەژار و کەمدەرامەته، کە توانای کڕینی خواردنیان نیە، ئەمە ئەرکێکی ئایین و مرۆڤایەتی و ئەخلاقیە.
ده‌شڵێت “ئاسودە دەبم بەم جۆرە کارانە، چونکە رۆژێک لە رۆژان ئێمەش بەو بارودۆخەدا تێپەڕیوین و توانای کڕینی خواردنمان نەبووە”.
باس له‌وه ده‌كات مادام ئێستا بارودۆخی داراییم زۆرباشە بۆیه لە ئێش و ئازارى ئەو کەسانە دەگەم کە نەبوونن و توانای کڕینی پێداویستیەکانیان نیە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن