چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت
دابەشکردنى نەوت بەسەر قوتابخانەکانى پێنجوێن دەستیپێکرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پەروەردەی قه‌زاى پێنجوێن بڵاویكرده‌وه، له ئه‌مڕۆوه ده‌ستیان به‌دابه‌شكردنى نه‌وتى سپی به‌سه‌ر قوتابخانه و خوێندنگاكانى سنووره‌كه‌یان كردووه له رۆژانى داهاتووش ه‌رده‌وام ده‌بێت.
بەسەرپەرشتی لیژنەی دابەشکردنی نەوت و سوتەمەنی ئەمڕۆ شەممە 22.11.2025 دەستکرا بە دابەشکردنی بڕە پێویستی نەوتی قوتابخانەو خوێندنگەکانی پێنجوێن و سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌گرێته‌وه.
به‌ڕێوەبەرایه‌تی پەروەردەی پێنجوێن ده‌ڵێت، ئه‌و ناواه‌ندانه‌ى خوێندن ئه‌مڕۆ نه‌وتیان وه‌رگرتووه، ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕی پێویستی نەوتیان پێده‌گات، تاوه‌كو سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنورەکەیان بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2025 – 2026 ده‌بنه خاوه‌ن نه‌وتى ئه‌مساڵیان.