یەكەمین كەمپینی هۆشیاركردنەوەيه
“لە خۆتانەوە دەرمانی دژە بەکتریا بەکار مەهێنن”
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
له هه‌رێمی كوردستان بۆیه‌كه‌مجار كه‌مپینێكی هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان له به‌كارهێنانى دژه به‌كتریاكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هۆشدارى ده‌درێت هاوڵاتیان كه لە خۆیانەوە دەرمانی دژە بەکتریا بەکار نەهێنن.
كه‌مپینه‌كه له هه‌ولێر دوو رۆژه ده‌ستی پێكردووه و ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت.
د.مامەند رەشید، پزیشكی دەرمانساز و سەرپەرشتیاری كەمپینەكە له‌هه‌ولێر، به 964ـى وت، له‌هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سیه‌مین رۆژى به‌ڕێوه‌چوونى كه‌مپینه‌كه‌یه و ئه‌مڕۆ لە دهۆك و سلێمانی له‌لایه‌ن خۆبەخشانی دەرمانسازی ده‌ست به كه‌مپینه‌كه ده‌كرێت.
وتیشی “په‌یمانى سه‌ره‌كى كه‌ىمپینه‌كه ئه‌وه‌یه كه هاوڵاتیان له خۆیانه‌وه ده‌رمانى دژه به‌كتریاكان به‌كارنه‌هێنن و به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ئه‌م مكاره بكه‌ن”.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه، پرۆشەر بڵاوده‌كرێتەوە و له‌نزیكه‌وه‌ش هاوڵاتیان له خۆپاراستن له به‌كتریاكان هۆشیارده‌كرێنه‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بەپێ ئاماری رێكخراوی جیهانی WHO ئەگەر تاوه‌كو ساڵی 2050 هۆشیاری بڵاونەكرێتەوە رێژەی مردنی ساڵانە بەهۆی بەكتریاكان دەگاتە 10 ملیۆن كه‌س لە جیهاندا.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن